لە رۆژی جیهانی مامۆستایان پەیامێکیان بڵاکردەوە
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە رۆژی جیهانی مامۆستایان دا ، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ، لەژیرسایەی دەسەڵاتی ستەمکارانەی کوردیدا تائەم ساتە ، بەشێک لە مامۆستایان بەهۆی ئەو زوڵم و ستەمەی کەلەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە لێیان دەکرێت، لەبیریان چوەتەوە چ ڕۆژێک ڕۆژی جیهانی مامۆستایانەو کەی جەژنیانە ؟
ئەنجومەنی مامۆستایانی ئاماژە بەوەش دەکات ، خەون و جەژنی مامۆستایان ئەوڕۆژەیە کەکۆتایی بەستەمی ئەم دەسەڵاتەدێت کەلەسایەیدا سوکایەتی بە ژیان و خوێندن و بڕوانامە دەکرێ.
دەقی پەیامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی :
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایانەوە
لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیەوە
مامۆستایانی سەربەرزی ستەم لێکراو
بەداخەوە لەژیرسایەی دەسەڵاتی ستەمکارانەی کوردیدا تائەم ساتە بەشێک لە مامۆستایان بەهۆی ئەو زوڵم و ستەمەی کەلەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە لێیان دەکرێت، لەبیریان چوەتەوە چ ڕۆژێک ڕۆژی جیهانی مامۆستایانەو کەی جەژنیانە، خەون و جەژنی مامۆستایان ئەوڕۆژەیە کەکۆتایی بەستەمی ئەم دەسەڵاتەدێت کەلەسایەیدا سوکایەتی بە ژیان و خوێندن و بڕوانامە دەکرێ، و لەجێگەی ئەو دەسەڵاتێک فەرمانڕەوایی بکات کەلەخەمی پەروەردەو فێرکردندا بێت و لەسایەیدا ماف و شکۆی مامۆستایان پارێزراوبێت، هاوکات مایەی شەرمەزاریە بۆدەسەڵاتی ستەمکاری خۆماڵی کوردی کەلەڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا، مامۆستایان لەسەر داواکردنی مافەڕەواکانیان لە زیندانەکان توند کرابن،
پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی مامۆستایان،
مردن و سەرشۆڕی بۆ هەموو ئەودەسەڵاتە ستەمکارانەی دونیا کە بەربەستن لەبەردەم پێشکەوتنی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و گەشتنی مامۆستایان بە مافەڕەواکانیان.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
۲۰۲۰/۱۰/٥