ڕێگەنەدانی تورکیا بەهاتنی بۆ چارەسەر دەیکوژێت

پ

لەبەرئەوەی تورکیا وەڵامی داواکاری و بانگەوازی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نەدایەوە گیانی لەدەستدا

دوێنێ چوارشەممە ، مستەفا تەححان ، ئەو منداڵە سووریەی کە داوای کردبوو ڕێگای پێ بدرێت بۆ چارەسەر ڕوو لە تورکیا بکات ، گیانی لەدەستدا

مستەفا تەححانی ١٢ ساڵانی نیشتەجێی سووریا ، بەهۆی نەخۆشی هەڵئاواسانی جگەرەوە گیانی لەدەستدا ، ئەمەش دوای ئەوەی کە چارەسەری نەخۆشییەکەی لە تورکیا دۆزرابووەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەواز دەکرا ، بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا ، ڕێگای گەشت کردنی پێبدەن لە تورکیا چارەسەری بۆ بکرێت .

مردنی ئەو منداڵە سووریە ، کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە و دەسەڵاتدارانی تورکیا تاوانباردەکەن بەوەی بەدەم بانگەوازەکەی ناوبراوەوە نەهاتوون .