بە ئۆنلاین دیبەیت ئەنجام نادەم
سەرۆکی لێژنەی دیبەیەتە سەرۆکایەتییەکان ڕایگەیاند ، دیبەیتی دووەمی نێوان دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەگەڵ جۆ بایدن ، کاندیدی دیموکراتەکان ، بڕیارە ڕۆژی ١٥ی ئۆکتۆبەری ئەم مانگە لەڕێی ئۆنلاینەوە ،بەڕێوەبچێت .
لەگەڵ ڕاگەیاندنی دیبەیتەکە لە ١٥ی ئەم مانگە ، دۆناڵد ترامپ ، لەڕێی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکییەوە جەختی کردووە کە ئامادە نییە دیبەیتێکی ئاسایی لەڕێگای ئۆنلاینەوە ئەنجام بدات و بە گاڵتەجاڕێ وەسفی کرد .
لێژنەکە ، هۆڵی ئادریان ئارشت لە ویلایەتی میامی ، بە ئامادەبوونی جەماوەر و ستیڤ کاڵی پێشکەشکار ، لەڕێی ئۆنلاینەوە ، دیاری کرد و هاوکات بۆ پاراستنی تەندروستی هەمووان و خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا ، ئەنجام بدرێت.
پێنج شەممەی ڕابردوو ، ترامپ تووشبوونی خۆی بە پەتای کۆرۆنا ڕاگەیاند و دڵەڕاوکێی لەنێو ئامادەبووانی دیبەیتەکە دروست کرد ، بەوەی جۆ بایدن و کریس واڵاسی پێشکەشکاریش تووشی پەتاکە بووبن بەڵام بایدن ، پشکنینەکانی نێگەتیڤ دەرچوو .
دۆناڵد ترامپ ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی فۆکس بزنس نیوزی ئەمەریکی ، ڕەخنە لە شێوازی نوێی دیبەیتەکە دەگرێت و ڕایگەیاند ” ئامادەنیم لەپشتی لاپتۆپەوە دیبەتێکی ئاسایی ئەنجام بدەم و ئەمە کارێکی گاڵتەجاڕییە و من لە دیبەیتی یەکەم دا ، سەرکەوتم بەسەری دا .
دوێنێ پێنج شەممە ، دیبەیتی نێوان کامالا هاریس ، جێگری بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا و مایک پێنس ، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ، بەڕێوەچوو و کەش و هەوای دیبەیتەکە ، ئاساییتر بەڕێوەچوو لەچاو دیبەتی نێوان ترامپ و بایدن ، کە جنێو و قسە بەیەکتربڕینی زۆر تێدابوو و نیگەرانی جەماوەری لەو شێوازەی بەڕێوەچوونی دیبەیتەکەی لێکەوتەوە.