تویتەر هەژماری کەناڵێك دادەخات

تویتەر هەژماری کەناڵی ” مەسیرەی “ی یەمەنی بلۆك دەکات
چوارشەممەی ڕابردوو ، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، هەژماری کەناڵی ” مەسیرەی ” بلۆک کرد کە کەناڵێکی سەر بە گروپی حوسییەکانی یەمەنە و لەلایەن ئێرانەوە ، پاڵپشتی دارایی دەکرێت .
کەناڵی ” مەسیرە ” لە تێلیگرام ڕایگەیاند ، کۆمپانیای تویتەر ، هەژماری کەناڵەکەی بلۆك کردووە و ئەوەشی ڕوونکردەوە ، بەبێ هۆکار ، کۆمپانیای تویتەر ئەو هەنگاوەی ناوە .
شایانی ئاماژەپێکردنە پێگەی ” مەسیرە ” لە تویتەر بلۆكکراوە و هۆکارەکەش وەك کۆمپانیای تویتەر لەکاتی داخستنی هەر هەژمارێك ئاماژەی پێدەکات ئەوەیە ، بەهۆی پێشێلکردنی ڕێساکانی تویتەر ، هەژمارەکە بلۆک کراوە هاوکات هەژماری سەرکردە حوسییەکان ، هێشتا کارایە و دانەخراوە