هەرێم و بەغدا پرسی شەنگالیان یەکلایی کردەوە

هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند لە پرسی شنگاڵ ڕێککەوتن
ووتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند ، هەردوو شاندی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم ، گەیشتنە ڕێککەوتن لەبارەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
دوای ئەوەی ڕێبەر ئەحمەد ، وەزیری ناوخۆی هەرێم ، سەرۆکایەتی شاندێکی کرد بۆ بەغدا و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمنی حکومەتی ناوەندی لەبارەی پرسی شنگال کۆبوونەوە و ئەحمەد مەلا تەڵال ، ووتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند ، بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ڕێککەوتنێکی مێژووی لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم لەبارەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال و بەڕێوەبردنی ، گەیشتنە ڕێککەوتن .
لای خۆیەوە لەبارەی ڕێککەوتنەکە ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، پێشوازی لە ڕێککەوتنەکە کرد و ئاماژەی بەوەکرد ، هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە ، ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری لە باشووری عێراق و بە پەرۆشەوە دەڕوانینە زوو جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە.
ڕێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی ، بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی شەنگال و گێڕانەوەی ئاوارە ئێزیدییەکانە ، بۆ زێدی ڕاستەقینەی خۆیان و بەرپاکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و بەڕێوەبردنیەتی.