دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، سبەی یه‌كشه‌ممه موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی هەموو ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه دابه‌شده‌كه‌ن كه تا ئه‌مڕۆ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرای کرد ، سبەی یه‌كشه‌ممه ١١ی تشرینی یەکەم ، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی هەموو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی سنووری حکومەتی عێراق دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ٦ی تشرینی یەکەم ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی عێراقی فیدرال ، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند و هاوکات پشووی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی لە بانكه‌كان، بۆ دابه‌شكردنی موچه هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕیار وایە دوای دابەش کردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هەموو وەزارەت و دام و دەزگاکانی ، حکومەتی عێراق ، بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بنێرێت کە ، وەکو شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم ، بۆ چەند مانگێك ڕێککەوتنی لەسەر کرا .