وەزیری دارایی: پارەی نەختینە لە عێراق زۆر کەمی کردووە

پ

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا بۆ کەناڵێکی عێراقی ، عەلی عەلاوی ، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند ، فشارێکی زۆرمان لەسەرە لەبارەی ، دامەزراندن و گرێبەستەکان و %٤٠ مووچەی فەرمانبەران، جێگیرکراون و ژمارەی فەرمانبەری بندیوار لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراق لەنێوان ٢٠٠-٣٠٠ هەزار فەرمانبەر دەبێت .

وەزیری دارایی عێراق ، بەرپرسیارێتی شکستی حکومەت و قەیرانەکانی خستە ئەستۆی حکومەتی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی و ڕوونی کردەوە کە حکومەتی پێشوو ، ژمارەیەك گرێبەستی ئەنجامدا لەگەڵ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و هەموو ئەمانە ، هۆکاربوون بۆ کەمبوونەوەی نەختینە و داهات و دەوڵەتی خستە قەیرانێکی قوڵی دارایی کە ئەمڕۆ پێیدا تێپەردەبین .

عەلی عەلاوی ئەوەشی ئاشکراکرد ، حکومەتەکەی عبدولمەهدی ، لە کۆتا چوار مانگی حکومداری دا ، هەموو ئەو نەختینەیەی خەرج کرد کە لە خەزێنەی دەوڵەتدا بوو ، کاتێك حکومەتی کازمی دەستبەکاربوو بڕێ یەك ترلیۆن و ٢٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی لە خەزێنەی وڵاتدا مابووەوە.

هەروەها وەزیری دارایی عێراق لەو چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەدا بەئاشکرا ئاماژەی بەوە کرد ، هیچ بژاردەیەك لەبەردەستی حکومەت دا نییە جگە لە قەرزی ناوخۆیی و حکومەت تەنانەت لەڕێی چاکسازییەوە ، دەستی گرت بەسەر ژمارەیەك گیرفان پڕ لەناو دەوڵەتدا لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی داهاتێکی زۆری دەوڵەت بەتایبەتی لە فەرمانگە حکومەییەکان