ئیتاڵیا ڕاوچییەکانی دەوێت لیبیاش یاریزانەکانی
تا ئێستا چارەنووسی ١٢ ڕاوچی بەرامبەر بە چەند یاریزانێکی لیبی لە گفتۆگۆکردن دایە
رۆژنامەی گاردیانی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە ، دەسەڵاتدارانی رۆژهەڵاتی لیبیا کە خەلیفە حەفتەر ، فەرمانڕەوایی دەکات لەگەڵ حکومەتی ئیتاڵی لە گفتوگۆدان بۆ ئازادکردنی چەند گیراوێکی نێوانیان
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی گاردیان ، لە ساڵی ٢٠١٥دا ، حکومەتی ئیتاڵی چەند یاریزانێکی لیبی دەستگیردەکات ، کاتێك ویستویانە بە بەلەمی کۆچبەران بەرەوە ئیتاڵیا بڕۆن و لە یانەکانی ئەو وڵاتە وەکو یاریزانی پیشەگەر ، یاری بکەن بەڵام دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ، بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە ، ئەو یاریزانانەی دەستگیرکرد و سزای ٣٠ ساڵ زیندانی کردنی بۆ ئەو یاریزانانە دەرکرد
لە ماوەکانی ڕابردوو ، دەسەڵاتدارانی رۆژهەڵاتی لیبیا لە ئاوە هەرێمیەکان ، چەند ڕاوچییەكی ئیتاڵی بە تۆمەتی بوونی ماددەی هۆشبەر لەنێو بەلەمەکانیان ، دەستگیردەکەن کە بۆ مەبەستی ڕاوکردن رۆیشتبوون .
بەپێی زانیارییەکانی گاردیان ، دەسەڵاتدارانی رۆژهەڵاتی لیبیا بە سەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر ، ئازادکردنی ئەو راوچییە ئیتاڵیانە ، دەبەستنەوە بە ئازادکردنی ئەو چوار یاریزانە لیبییە .
قوڵبوونەوەی کێشەی نێوان لیبیا و ئیتاڵیا دوای هێرشەکەی حەفتەر دێت بۆ پارێزگای تەرابلوس و کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر لیبی ، بەهۆی خراپی دۆخی لیبیا دوای روخانی قەزافی لە ٢٠١١ەوە ، کە کێشەی بۆ حکومەتی ئیتاڵیا دروست کرد ، تاوەکو مامەڵە لەگەڵ کۆچبەرە لیبیەکان بکات .