وەڵامی دیندار زێباری دەدرێتەوە لەسەر شێروان شێروانی

پ

تیمی ڕێکخراوی CPT وەڵامی دیندار زێباری دەداتەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ لە پارکی نالی لە سلێمانی، تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدات

لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ، بڕیارە ڕێکخراوەکە ، وەڵامی دیندار زێباری ، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم بداتەوە کاتێك ڕایگەیاند ، شێروان شێروانی ، چالاکوانی مەدەنی لە دهۆك ، دانی بەوە داناوە کە لەلایەن دەستی دەرەکیەوە پارەی پێدراوە بۆ کارکردن لەدژی حکومەتی ھەرێم

لەپاش کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ، کەمپەینێک بۆ ئازادکردنی “شیروان شێروانی، بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی و دڵشاد گوھەرزی ڕادەگەیەرێت.