شانشینی عومان بەتەواوەتی کەرەنتین دەکرێت

شانشینی عومان ، کەرەنتینەی گشتی راگەیاند .
دوێنێ یەکشەممە ، ١١ی ئۆکتۆبەر ، دەسەڵاتدارانی شانشینی عومان ، بەهۆی زۆربوونی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە ، کەرەنتینەی گشتی ڕادەگەیەنێت .
لە رۆژی شەممەی ڕابردووەوە ، ڕێرەوی ئاوی داخران و دوێنێ یەکشەممە ، تاوەکو ٢٤ی ئۆکتۆبەر ، کەرەنتینەی گشتی لەو شانشینە ڕاگەیەندرا.
لێژنەی باڵای مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای کۆرۆنا لە عومان بڵاوی کردەوە ، لەو ماوەیەدا پێویست دەکات هاوڵاتییان ، پابەندی ڕێکارە تەندروستییەکانی لێژنەی باڵا بن بە ، دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەهەر قەرەباڵغی و قەدەغەکردنی سەردانی کردن لەو ماوەیەی دیاری کراوە لە کاتژمێر ، ٨ی شەوی یەکشەممە تاوەکو رۆژی ٢٤ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ٥ی بەیانی ، کەرەنتینە بەردەوام دەبێت .
هەروەها لە ئەگەر سەرپێچی کردن ، لێژنەکە ئاشکرای کرد ، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر لەگەڵ ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا و زیندانی کردن ، ئینجا بڵاوکردنەوەی ناو و ناونیشانیان لە سۆشیال میدیا وەکو سزا بۆ سەرپێچیکارانی ڕێکارەکانی لێژنەی باڵای مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای کۆرۆنا
لە عومان تاوەکو ئێستا ، ١٠٢هەزار هاوڵاتی لەو شانشینە ، تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیش ، ٩٠٦٠٠ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و زیاد لە هەزار هاوڵاتیش بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە .