پەرلەمانی کوردستان ئاگاداری ڕێککەوتنی سەر شنگالە

پ

جوان رۆژبەیانی ، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕێکی پارتی راگەیاندووە، پەرلەمانی کوردستان ، ئاگاداری رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە لەسەر شەنگال و پێشتریش لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرڵەمان، راسپاردە و پێشنیازی خۆی داوەتە شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا .

ڕۆژبەیانی ئەوەشی ڕوونکردەوە ، ئەوەی کراوە تەنیا هەنگاوێکی سەرەتاییە و هەنگاوی دیکەش بەدوایدا دێت و رێککەوتنی دیکەش لەبارەی ئاسایکردنەوەی هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

جوان ڕۆژبەیانی دەشڵێت، پارێزگای کەرکوک و شەنگال ، دۆخێکی تایبەتیان هەیە و پێویست دەکاتیش ، رەوشەکەیان ئاسایی بکرێتەوە و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزیان بێت ، هەربۆیە لە رۆژانی داهاتوو هەنگاوی کردەیی بۆ ئاسایکردنەوەی رەوشی ناوچەی شەنگال دەنرێت.

لە سەرەتای ئەم مانگە بەغدا و هەولێر لەسەر ئاسایی کردنەوەی باردوۆخی شنگال و پێکەوە بەڕێوەبردن و گێڕانەوەی خەڵکەکەی بۆ شەنگال رێککەوتن و لەسەر ئاستی جیهان ئەو رێککەوتنەکە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.