لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ، بەسەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد ، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، لە هەرێمی کوردستان ، کۆدەبێتەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، پرسی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن تاوتوێ دەکەن.
دوێنێ سێ شەممە ، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ، ئاشکرای کرد کە ، رۆژی چوارشەممە ، ١٦ی تشرینی یەکەم ، بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت و لەو کۆبوونەوەیەدا ، تاوتوێی رەوشی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان ، دەکرێت