دەست بە دابەش کردنی مووچە دەکرێت
دوێنێ چوارشەممە ، ١٤ی تشرینی دووەم ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە .
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە ، مووچەی مانگی ئەیلول دابەش دەکرێت لەکاتێکدا دەبوایە مووچەی مانگی نیسان دابەش کرابا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی دابەش کردنی مووچەی هەموو وەزارەتەکانی بە لێبڕینی %١٨ ، وەکو پێشووتر ، حکومەتی هەرێم ڕێژەکەی دیاری کردبوو ، بڵاوکردەوە و بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ، ١٥ی تشرینی یەکەم ، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بکرێت ، ئەمەش دوای زیاتر لە ٦٠ رۆژ بڕیارە، ئەمرۆ پێنج شەممە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی ناوبراو دابەش بکرێت .