هۆشیار زێباری بێ دەنگی دەشکێنێت و وەڵام دەداتەوە
هۆشیار زێباری ، وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق لەسەر لیستی پارتی ، وەڵامی پەرلەمانتار ، حەسەن سالم ، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون دەداتەوە.
هۆشیار زێباری لە پۆستێکی خۆی دا لە هەژماری تایبەتی خۆی دەنووسێت ،” لێدوانەکانی حەسەن سالم ، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون ، تۆمەتەکانی سەردەمی رژێمی سەددام حوسێنمان ، بیردەخاتەوە کاتێك لە سەنگەری ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی عێراقی دابووین ، بە دەستەواژەی نەشیاو و تۆمەتی ناپاکی ناویان دەبردین ”
زێباری دەشڵێت ” دیارە هیچ گۆڕانکارییەک لە بیری سیاسی چەقبەستووی سیاسی و هاوکات ، بیری توندڕەوی و تائیفی و خۆپەرستی لە پەرلەمانتارانی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراقدا ، هیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە “.
وەڵامەکە هۆشیار زێباری ، دوای ئەوە دێت کاتێك حەسەن سالم ، پەرلەمانتاری سادیقون لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ، حەشدی شەعبی زۆر لەوە پیرۆزترە ،وەزیرێکی لادراو و سیخوڕێکی ئەمەریکی وەکو هۆشیار زێباری ، ناوی ببات