دابەش کردنی مووچەی مانگی ئەیلول
ئەمڕۆ هەینی دەست بە دابەش کردنی مووچەی مانگی ئەیلولی ، چەند وەزارەت و دەستەیەک دەکرێت
ئەمڕۆ هەینی ١٦ی تشرینی دووەم ، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی وەزارەت و هەریەکە لە یەکەکانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە دابەش دەکرێت .
بەپێی ئەو خشتەیەی چوارشەممەی ڕابردوو ، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند ، هەر ئەمڕۆ هەینی ، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و ئابووری و لیواکانی نەوت و گاز و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن .
چوارشەممەی ڕابردوو ، دوای زیاتر لە دوو مانگ و لەگەڵ گەیشتنی بڕی ٣٢٠ ملیار دیناری حکومەتی ناوەند ، کە وەکو شایستەی دارایی مووچەخۆران و ئەو ڕێککەوتنەی بۆ ماوەی سێ مانگ لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژۆی کردووە ، پارەکە لەلایەن لقی بانکی ناوەندی لە هەرێم ، خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم خشتەی دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند .