مووچەی چەند شوێنێکی تر دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ شەممە ، مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت
بەپێی ئەو لیستەی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە ، ئەمڕۆ شەممە ، ١٧ی تشرینی یەکەم ، مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەکانی ، پەروەردە و شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت
هەر بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بڵاویکردەوە ، مووچەی دەستەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت .
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردەوە ، مووچە بە لێبڕینی %١٨ دابەش دەکرێت ، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگەکانی ڕابردوو بە لێبڕینی %٢١ مووچەی دابەش کرد و کۆتا مووچەش ، مووچەی ئاداربوو و دەبوایە مووچەی مانگی نیسان دابەش کرابا ، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری بەر لە ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی نیسان ، بە فەرمانێك لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند و مووچەی مانگەکانی ، نیسان و ئایار و حوزەیران و تەمووز و ئاب ، پاشەکەوتکرا .
لە ماوەکانی ڕابردوو بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند بڕیاردرا مانگانە ، بری ٣٢٠ ملیار دینار وەکو شایستەی دارایی مووچەخۆران بۆ ماوەی سێ مانگ ، ڕەوانە بکرێت تاوەکو لە سەری ساڵی نوێ ٢٠٢١، ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەردوو حکومەت ئەنجام بدرێت .