پەروەردەی عێراق بڕیاری ساڵی نوێی خوێندنی دا
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند ، دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ، بەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی دەبێت
حەیدەر فاروق ، وتەبێژی وەزارەتی پەرەردەی عێراق بە ئاژانسێکی هەواڵی عێراقی ڕایدەگەیەنێت ، لەوانەیە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ، بکەوێتە پێش ناوەڕاستی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.
ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەوەش ڕووندەکاتەوە ، وەزارەتی تاوتوێ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لەو وادەیە دەکات ، و ئەوەش دەخوازێت کە پرس و ڕا بە لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی بکرێت ، بۆ ئەوەی بڕیارێكی هاوبەش هەبێت.
ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەوەش ڕووندەکاتەوە ، وەزارەتی هەموو ئەو بەربەستانە تێدەپەرێنێت ، کە دێتە پێش پرۆسەی خوێندنی نوێی ئەمساڵ ، و هەموو هەوڵەکانشی دەخاتە گەڕ تاوەکو خوێندنی قوتابییان نەفەوتێت .