قەدەغەی هاتوچۆ لە بەلجیکا ڕاگەیەندرا

پ

بەلجیکا قەدەغەی گشتی هاتوچۆی ڕاگەیاند

بەهۆی بەردەوامی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە بەلجیکا ، حکومەتی ئەو وڵاتە ، چەند بڕیارێکی لەبارەی سنووردارکردنی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا دەرکرد.

بەپێی ئەو بڕیارە نوێیەی حکومەتی بەلجیکی ، وەکو ڕێکاری نوێی تەندروستی و ڕێگری کردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری پەتاکە لەو وڵاتە ، بڕیاری دا بۆ ماوەی مانگێک قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنێت و ئەو بڕیارەش ، داخستنی هەموو چێشتخانە و قاوەخانەکان دەگرێتەوە .

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە بەلجیکا ، ١٩١،٩٥٩ کەسە و لەو ژمارەیش تا ئێستا ، ١٠،٣٢٧ کەس گیانیلەدەستداوە و ٢٠،٧٢٠ کەسی دیکە ، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە .

بەهۆی چوونە نێو وەرزی پایز و ساردبوونی کەش و هەواو و نەبوونی پێکوتە ، ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە ئەوروپا ، ڕوو لە زیادبوونە و لەچەند وڵاتێکیش چاوەڕوان دەکرێت قەدەغەی هاتووچۆ دووبارە ببێتەوە وەکو ڕێکارێک بۆ سنووردارکردنی ڕێژەی تووشبووانی پەتاکە