مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت

پ

ئەمڕۆ یەکشەممە ، مووچەی ژمارەیەك وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت

هەروەکو چوارشەممەی ڕابردوو ، وەزارەتی دارایی و ئابووری ، خشتەی مووچەی مانگی ئەیلولی بە لێبڕینی %١٨ ، ڕاگەیاند ، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ، مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش بکرێن :

– وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
– وەزارەتی ئەوقاف
– وەزارەتی داد
– وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
– وەزارەتی سامانەسروشتییەکان
– وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
– وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی .

جگە لەو وەزارەتانەی لە خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە ، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی چەند دەستە و شوێنێکی دیکەش دابەش دەکرێت وەکو :

– دەستەی مافی مرۆڤ
– ئەنجومەنی دادوەری
– مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت
– دیوانی چاودێری دارایی
– دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم
– دەستەی ژینگە
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی دەستپاکی
– دەستەی مین
– کۆمسیونی هەڵبژاردن و ڕاپرسی

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لەگەڵ ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول ، ئەوەشی خستەڕوو کە تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ، ٢١ی تشرینی یەکەم ، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی حکومەت دابەش دەکرێت