سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێك بڵاودەکاتەوە

لەبارەی ڕووداوی هێرش کردنە سەر لقی پێنجی پارتی لە بەغدا ، درەنگانی شەممەی شەوی ڕابردوو ،سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە
مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند ، گەڕانەوە بۆ پێکدادانی تائیفی ، کۆتایی هاتووە و چیتر عێراقییەکان بۆ مەرامی سیاسی لە دژی یەکتر ناچنە شەڕەوە ، ئێمە ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە .
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات ، تاوانەکەی ناوچەی بەلەد لە شاری بەغدا و هێرش کردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان ، ڕەتدەکەینەوە و هەر دەستدرێژییەك دژی عێراقییەکان ، بەناوی گەل و دەوڵەتەوە ، ڕووبەرووی دەبینەوە .
کازمی لەبارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دوای ڕووداوەکە ڕوونی کردەوە ، هەندێک کەسمان لەو ڕووداوە دەستگیرکردووە ، و بەدوای ئەوانەی دیکەشەوەین بۆ بەرپاکردنی دادوەری .
دوێنێ شەممە ، بەهۆی لێدوانێکی هۆشیار زێباری ، وەزیر لە حکومەتی پێشووی عێراق لەسەر حەشدی شەعبی ، کاردانەوەی لێکەوتەوە و لایەنگرانی حەشد ، لەبەردەم بارەگای بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا ، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و دواتر گرژی لێکەوتەوە و بووە هۆی سوتانی بارەگاکە .
هەر لەو ڕووداوەدا ، دەستگیرا بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانی رۆژنامەنووسانی سەر بە پارتی و دوای ماوەیەك ، ئازادکران و ئەم رووداوەش ، بەیاننامەی توندی ناڕەزایی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی لێکەوتەوە ، کە سەر بەهەمان حیزبن.