مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەکرێت
مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە ، ١٩ی تشرینی یەکەم ، مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و کارەبا و ڕۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانکردنەوە دابەش دەکرێت.
هەر ئەمڕۆ دوو شەممە ، مووچەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی بە لێبڕینی %١٨ ، ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژە بەوەشدەکات ، تا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
حکومەتی هەرێم بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران، پشت بە داهاتی ناوخۆ و پارەی هاوپەیمانان و بڕی ٣٢٠ ملیار دینار شایستەی دارایی بەغدا ، دەبەستێت ، و ئەوەشی ئاشکراکرد بەپێی ئەو داهاتانەی دەستیان دەکەوێت ، مووچە دابەش دەکەن