کاریگەری پەتای کۆرۆنا دوای چاکبوونەوە دەمێنێت

پ

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی دەریدەخات ، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکان دەردەچن پاش تێپەڕاندنی پەتای کۆرۆنا ، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ کە لە نێوان ٣ تا ٤ مانگ دوای دەرچوونیان لە نەخۆشخانە ، کاریگەری پەتاکە لەسەریان دەمێنێت .

ئەو توێژینەوەیەی زانکۆی ئۆکسفۆرد باس لەوەش دەکات ، تووشبووانی پەتای کۆرۆنا دوای دەرچوونیان لە نەخۆشخانە ، کاریگەرییەکانی وەکو ، تەنگەنەفەسی و دڵەڕاوکێ و بێ هێزی لە لەشیاندا هەر دەمێنێتەوە .

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە COVID19 ، ناسراوە ، هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی لە وڵاتی چین ، نووسینگەی چینی تەندروستی جیهانی ، هۆشداری لەو پەتایە دا و تاوەکو ئێستا بەهۆیەوە ، ملیۆنێک هاوڵاتی لەسەر تا سەری جیهان گیانیان لەدەستداوە و زیاد لە ٦٠ ملیۆن کەسی تریش گیرۆدەی پەتاکەن .