سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ کازمی دووپاتدەکاتەوە
ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند ، وڵاتی فەرەنسا پابەند دەبێت لە پشتگیری کردنی عێراق و پاڵپشتی پاراستنی سەروەری خاکەکەی و ڕێزی لێدەگرێت .
سەرۆکی فەرەنسا دەشڵێت ، لەگەڵ عێراق پێکەوە دژی تیرۆر دەجەنگین و سوپاسی بەڕێز کازمی دەکەم لە پیشاندانی نیەتی خۆی ، لە سەردانی کردنی پاریس کاتێك لە شاری بەغداد پێی شادبووم .
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ، ١٨ی تشرینی یەکەم ، مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ ، پێشوازی لێکرا .
لەو سەردانەیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ، چاوی دەکەوێت بە بەرپرسانی فەرەنسا و لەگەڵ ژمارەیەك کۆمپانیای ئەو وڵاتە دەکەوێت و ژمارەیەک ڕێککەوتنی لە چەند سێکتەرێکی گرنگدا واژۆکرد.