حەشدی شەعبی هێزێکی نیشتیمانییە

پ

فالح فەیاز ، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵێکی عێراقی دا لەبارەی دەستەکەوە ڕایگەیاند ، قسەکردن لەسەر تێوەگڵانی حەشدی شەعبی لە کەیسەی گەندەڵیدا ، دوورە لە ڕاستییەوە و حەشدی شەعبی وەکو دەستەیەک ، دەبێتە کەرەستەیەکی سەرەکی جێبەجێکاری یاسا و هەر ئۆپەراسیۆنێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراقییەوە لەلای ئێمە ڕەتدەکرێتەوە و دژایەتی دەکەین .

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئەوەش لەو چاوپێکەوتنەدا ڕوون دەکاتەوە ، سەرۆک وەزیرانی عێراق دژی حەشدی شەعبی نییە و پێی وایە ئەو هێزە ، بەرگریکاری ڕاستەقینەی عێراقە.

فاڵح فەیاز ئاماژە بەوەشدەکات ، پلانمان هەیە کە بوونی حەشدی شەعبی بەهێزبکەین لەناوچەکانی رۆژئاوادا و هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بودجەی ٢٠٢١دا ، ئەوانەی گرێبەستیان نەماوە ، ئەوا لە بودجەی ساڵی نوێ دا جێگایان بۆ دەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەشڵێت ، لەسەروبەندی دامەزراندنی یانەیەکی وەرزشین بەناوی حەشدی شەعبییەوە .