سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە مووچەکەی ڕازی نییە
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەست لەکاردەکێشێتەوە
بەپێی هەواڵی رۆژنامە بەریتانییەکان ، بۆریس جۆنسن ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، بیر لە دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی وەکو سەرۆک وەزیران دەکاتەوە .
رۆژنامەی” دەیلی میرۆر” ی بەریتانی بڵاوی کردەوە ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، نیگەرانە لە کەمی مووچەکەی و بیر لە دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی دەکات پاش شەش مانگی دیکە و لەگەڵ چارەسەرکردنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و تێپەڕینی دۆخی پەتای کۆرۆنا .
پێشتر رۆژنامەی ” زە تایمزی” بەریتانی ئاشکرای کرد ، جۆنسن بەراورد بە کاری پێشووی وەکو رۆژنامەنووس ، مووچەی ساڵانەکەی و ئەو خانووەی حکومەت بۆی فەراهەم کردووە ، ناڕازییە .
مووچەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ساڵێکدا ، ١٥٠ هەزار جونەیهی ئیستەرلینیە ، دوای کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان لە بەریتانیا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ، لەکاتێکدا مووچەکەی بەر لە کەمبوونەوەی ، ٣٥٠ جونەیهی ئیستەرلینی بوو