خەدیجە خاشوقچی سکاڵای لەسەر محمد بن سەلمان تۆمارکرد
خەدیجە جەنکیز ، هاوسەری جەمال خاشوقچی رۆژنامەنووس لەگەل ڕێکخراوی “دیموکراتی ئێستا ” ، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا ، سکاڵایی یاسایی لەسەر ” محمد بن سەلمان ” جێنشینی پادشای سعودیە و ٢٨کەسی دیکە ، کە تۆمەتبارن بە کوشتنی جەمال خاشوقچی رۆژنامەنووس ، تۆمارکرد .
سکاڵاکە کە لە ٦١ لاپەڕە پێکهاتووە ، هەموو ئەو وردەکارییە لە خۆدەگرێت ، کە دەیسەلمێنێت ، خەدیجە جەنکیز ، بێوەژنی جەمال خاشوقچی رۆژنامەنووس بووە و ناوبراویش ، هەوڵی داوە لەڕێگای کونسولخانەی سعودییە لە تورکیا ، ئەو پەڕاوە فەرمییانە وەربگرێت کە دەیسەلمێنێت ، جەمال خاشوقچی خێزاندارنەبووە و بەپێی یاسایی تورکی پرۆسەی هاوسەرگیرییەکە ئەنجام بدەن ، هەرچەندە لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ ، هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە .
لەو سکاڵایەدا بەپێی هەواڵی سی ئێن ئێن ئەوەش هاتووە ، سکاڵالەسەرکراوان هەوڵیان داوە کە خاشوقچی ، نەتوانێت بەڵگەنامەی سەڵت بوونی لە کونسولخانەی ئەمەریکی وەربگرێت ، تا ناچاری بکەن لە کونسولخانەی سعودی لە ئەستەنبۆل وەریبگرێتەوە
جەمال خاشوقچی رۆژنامەنووسی سعودی ، لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕووداوێکی تەمومژاوی دا ، بە دڕندانەترین شێوە دەکوژرێت و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە .