ئەمەریکا بەرەنگاری چین و رووسیا دەبێتەوە
مارک ئیسپەر ڕایگەیاند ، ئەمەریکا هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ تاوەکو لە بازاڕی چەکدا ، بەرەنگاری رووسیا و چین ببێتەور
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە لێدوانێکی دا ڕایگەیاند ، هەردوو وڵاتانی رووسیا و چین له رێگای فرۆشتنی چه‌ك به وڵاتانه‌وه، گیرۆده‌ی هه‌ژموونی خۆیانیان كردووه.
مارک ئیسپەر ئەوەش ڕوونکردەوە: وڵاتەکەی ،سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كێبڕكێی بازاڕی چه‌ك، زیاتر بكات ، و لەو چوارچێوەیەشدا ، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئەمەریکا بەهێزتر ده‌كه‌ن
له رابردوودا رووسیا به‌رده‌وام، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا ، تۆمه‌تبار دەکات كه بە نادرووستی، كێبڕكێی فرۆشتنی چه‌ك له بازاڕی چه‌ك فرۆشتندا به‌كار ده‌هێنێت و بەشێوەی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و سه‌پاندنی سزاوه وڵاتان ناچار ده‌كات کە چه‌كی رووسی نه‌كڕن