کوێت پشتی فەلەستین بەرنادات

پ

کوێت پشتی فەلەستین بەرنادات

سەباح خالد ئەحمەد خالد ئەلسەباح ، سەرۆک.وەزیرانی کوێت ڕایگەیاند ، دۆزی فەلەستین بۆ کوێت ، دۆزێکی گرنگ و چارەنوسسازە

سەرۆک وەزیرانی کوێت بە ئاشکرا دەڵێت ، دەوڵەتی کوێت ، پشتگیری دەوڵەتی فەلەستینی دەبێت و پشتگیری هەموو بژاردە و مافەڕەواکانی دەبێت.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی کوێت ئاماژە بە هەوڵی وڵاتەکەی دەکات ، بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییە خەلیجی و هەرێمایەتییەکان لە ناوچەکە

بە ئامادەیی ئەمەریکا ، ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل بەحرێن و ئیمارات ، واژۆکرد و ئەم رێککەوتنەش ، دژایەتی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و هەرێمایەتی هاوسۆزی دۆزی فەلەستینی لێکەوتەوە.