وەزیری تەندروستی هەرێم لەگەڵ نوێنەری تەندروستی جیهان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی هەرێم و نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت .
سەرچاوەیەك بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری هەولێر ، لە پارکی سامی عەبدولرەحمان ، سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستی هەرێم ، لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پزیشکانی پسپۆر ، کۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە ، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ڕێکاری نوێی خۆپارێزی و چارەسەر و ڕێگای نوێی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت