قەدەغەی هاتووچۆ لە ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە
قەدەغەی هاتووچۆ لە ناوچەیەکی ئیتاڵیا ڕاگەیەندرا .
دەسەڵاتدارانی ناوچەی لازیۆ لە ئیتاڵیا ڕایانگەیاند ، بۆ ڕێگری کردن و سنووردارکردنی زیاتری بڵاوبوونەوەی تووشبووانی پەتای ،قەدەغەی هاتووچۆ بە شەو پەیڕەو دەکەن .
دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە کاتی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ لەو ناوچەیە لە نیوەشەوی رۆژی هەینی ، تاوەکو کاتژمێر پێنجی بەیانی دیاری دەکەن .
لەپاڵ سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەو ناوچەیە ، لە شاری لازیۆ تاوتوێ سەپاندنی ژمارەیەک ڕێکاری تری تەندروستی دژی پەتای کۆرۆنا لە قوتابخانە و زانکۆکان دەکرێت
دوێنێ چوارشەممە ، وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا ، ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبووانی پەتای کۆرۆنای لە رۆژێکدا ڕاگەیاند کە ١٥١٩٩ کەس بوون و لەو ژمارەیە ، ١٢٩٩ــیان لە شاری لازیۆی ئەو وڵاتە بوو