ئەرمینیا و ئازەربایجان بڕیاری بەردەوامی شەڕ دەدەن
شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان بەردەوام دەبێت
نیکۆل باشینیان ، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە لێدوانێک بۆ دەزگاکانی وڵاتەکەی ئاشکرای کرد ، لەکاتی ئێستادا هیچ چانسێک بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەبارەی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ نییە .
لێدوانی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ، دوای بێ هیوابوونی ئەو هەوڵانە دێت کە سەرکەوتوونەبوو لە جێ بەجێکردنی ئاگربەست و بەتایبەتتر ، کاتێک سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان بەڕوونی ڕایگەیاند ، یەکلابوونەوەی شەڕی نێوان وڵاتەکەی و ئەرمینیا ، تەنها بە ڕێگای سەربازی ، یەکلایی دەبێتەوە
لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان ، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن سبەی هەینی ، بە نێوەندگیری پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنتۆن ، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی هەردوو وڵات بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی بەرگری ناگۆرنۆ قەرەباغ ئاماری قوربانیانی شەڕی دوێنێ چوارشەممەی بڵاوکردەوە کە ، ٦٢ کوژراو بوونە.
لە ٢٧ی مانگی ئەیلولەوە ، شەڕ لەهەرێمی قەرەباخ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بەرپابوو و تاوەکو ئەمڕۆ ، زیاد لە ٨٠٠ کوژراو لێکەوتووەتەوە و لەگەڵ هەزاران بریندار و ئاوارەبوونی هەزاران خێزانی تر بەهۆی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە