ئەمەریکا چەک بە تایوان دەفرۆشێت دژ بە چین
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند ، پینتاگۆن ڕازی بووە بە فرۆشتنی چەکی جۆری بەرگری بە تایوان بە گوژمەی ١،٨ ملیار دۆلار
وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە ، چین لە هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک لە دۆخەکە ، ئامادەباشی خۆی ڕادەگەیەنێت .
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەکو بەرپەرچدانەوەیەک دژ بە هەژموونی چین لە ناوچەکە ، بڕیاری داوە چەکی جۆری بەرگری کە خۆی دەبینێتەوە لە ، مووشەکی کروز جۆری ئای ئاڕ کە مەوداکەی دەگاتە چین، بە یەک ملیار دۆلار بە تایوان بفرۆشێت و پێی وایە ، ستراتیژی ئەمەریکا بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی چینە لە ناوچەکە لە ڕێی فرۆشتنی چەک بەو وڵاتە .
لەنێو ئەو چەکانەی ئەمەریکا بە وڵاتی تایوانی دەفرۆشێت ، ڕاجیمەی مووشەکی جۆریHIMARS لە دروستکراوی کۆمپانیای مارتن لۆکهێدە بە بڕی ٤٣٦ ملیار دۆلار لەگەڵ کەلوپەلی تایبەت بە فرۆکەی “ئێف شازدە” بۆ گواستنەوەی داتا بە بڕی ٣٦٧ ملیار دۆلار .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕوونی کردەوە ، واشنتۆن کار بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنێکی فرۆشتنی چەک بە تایوان دەکات بە بڕی ٥ ملیار دۆلار و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە ڕوونی ڕایگەیاند ، فرۆشتنی چەک بە تایوان ، خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکات لەو ناوچەیە