ئەمریکا سزای تازەی بەسەر ئێران سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ، سزای زیاتر بەسەر ئێران دا دەسەپێنێت
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە ، سزا بەسەر پێنج کیانی جیاوازی ئێرانی دا دەسەپێنن و لەنێو ئەو سزداراوانە ، ئیرەج مەسجدی ، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ، کە ڕۆڵی هەبوو لە بە ئامانج گرتنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و هەروەها هەردوو ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی حیزبوڵای لوبنانی کە نەبیل قاوون و حەسەن بەغدادین
ئەوەشی ڕوونکردەوە ، سزاکان بەهۆی بەردەوام دروست کردنی بەربەستە ، لە بەردەم هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کرد ، ” ئێران بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە ، لە ڕێگای دروست کردنی دووبەرەکی لەنێو دەنگدەران و هاوڵاتیانی ئەمەریکی ، بەمەبەستی نەهێشتنی متمانە و لەکەدارکردنی پرۆسەی دیموکراسی لە ئەمەریکا “