بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
ئەو ئافرەتەی منداڵەکانی فڕێدایە نێو ڕووباری دیجلە لە بەغدا ، لەسێدارە دەدرێت
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ، دوای یەک هەفتە لەو تاوانەی کە ئەنجامی دا ، دایکی دوو منداڵەکە ، ڕەوانەی دادگا دەکات.
ئەو تاوانەی دایکی دوو منداڵەکە ئەنجامیدا ، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبارکراوە
لیوا خالید مەحنا ، ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند ، نەسرین ، دایکی ئەو ئەو دوو منداڵەی کە فڕێیدانە نێو ڕووباری دیجلە و کامێراکانی چاودێری وێنەی گرتن ، بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ، بە تۆمەتی” کوشتنی بە ئەنقەست “، دەدرێتە دادگا و سزاکەشی لەسێدارەدان دەبێت .
پۆلیسی بەغداد ڕایگەیاند ، کە ” مەعسومە” یەکێ لە منداڵەکان دوای ماوەیەک گەڕان و پشکنین ، دۆزرایەوە و دوای ماوەیەکی کەم ، برا بچووکەکەشی دۆزرایەوە .
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی ئەو تاوانە قێزەوەنە ئاشکرای کرد ، ” فڕێدانی منداڵان یان کوشتنیان لەلایەن باوانیانەوە ، بووەتە دیاردە و داوا دەکات کە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان بکرێت .
ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕوونی کردەوە ، تاوانی کوشتنی منداڵان لەلایەن باوانیانەوە لەم دواییانەدا ٤ تا ٥ حاڵەتی لەمجۆرە تۆمارکراوە و ئەمەش حاڵەتێکە هەرگیز کۆمەڵگای عێراقی بەخۆیەوە نەیبینیوە و دەبێت لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەو جۆرە دیاردانە بکرێت و هۆکارەکانی ئاشکرابکرێت و چارەسەری بەپەلە لەبارەیەوە بخرێتە ڕوو بۆ ئەوەی بنەبڕبکرێت.