حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر سعودیە

پ

بەرگری شارستانی سعودی ڕایگەیاند ، فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی حوسییەکانی یەمەن ، هێرش کردووەتە سەرمان

دوێنێ شەو ، بەرگری شارستانی سعودی بڵاوی کردەوە ، پارچەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی حوسییەکانی یەمەن ، لە ناوچەی سەرای عوبەیدە کەوتووەتەو خوارەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک برینداربووە .

ووتەبێژی بەرگری شارستانی ناوچەی عوبەیدە ڕوونی کردەوە ، بە ئاراستی سعودیە ، فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی حوسییەکانی یەمەن هاتووە ، بەڵام مووشەکی بەرگری ، ئەو فرۆکەیەی تێکشکاندووە و پارچەکانی فرۆکەکە ، کەوتووەتە خوارەوە و هاوڵاتییەک برینداربووە و پێنج ماڵی تر زیانیان پێگەیشتووە لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێکی تر