ترامپ هۆشداری دەداتە ئەسیوبیا

پ

دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا ، ڕەخنەی توند ئاراستەی ئەسیوبیا دەکات بەوەی ، لە گفتوگۆکانی تایبەت بە دروست کردنی بەنداوی نەهزە ، ئەسیوبیا هاوکار نەبووە .

ترامپ لە لێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت “میسڕ بە دڵنیاییەوە بەندوای نەهزە بە ئەنقەست دەتەقێنێتەوە و لەوبارەیەوە هۆشداریمان داوە و دەبێت ئەسیوبیا ، هەڵوێستی ڕوون بێت،”

ئابی ئەحمەد ، سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا لە ڕابردوو لە بارەی بەنداوی نەهزە و وەکو وەڵامێک بۆ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ، “هیچ هێزێک ناتوانێت ڕامانبگرێت لە دروست کردنی بەنداوی نەهزە ”

حکومەتی ئەسیوبی لە سەرەتاوە سووڕبوو لە دروست کردنی بەنداوەکە لەسەر ڕووباری نیل و لە ڕێککەوتن لەگەڵ میسڕ پاشگەزبووەوە و لە بەرامبەردا حکومەتی میسڕی ، لەسەر دروست کردنی ئەو بەنداوە نیگەرانە و وەکو پێشێلکردنی مافی خۆی دەیبینێت و نیازی هەیە بەنداوەکە بڕووخێنێت وەکو هەنگاوێک بۆ پاراستنی مافی خۆی .

واشنتۆن لەسەر مەلەفی دروست کردنی بەنداوەکە ، ڕۆڵی نێوەندگیری دەگێڕا لەنێوان هەرسێ حکومەتی میسڕ و سودان و ئەسیوبیا ، بەڵام حکومەتی ئەسیوبی نێوەندگیری ئەمەریکای ڕەتکردەوە و ئەم ڕەتکردنەوەیەش ، بڕی ١٣٠ ملیار دۆلاری وەکو هاوکاری لە حکومەتی ئەسیوبیا قەدەغەکرد