کەسی دووەمی قاعیدە کوژرا

پ

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان ، دوێنێ شه‌ممه‌ ، ٢٥ی تشرینی یەکەم بڵاویان کردەوە ، ئه‌بو موحسین میسڕی، فه‌رمانده‌ی باڵای رێكخراوی قاعیده‌ و كه‌سی دووەمی ڕێکخراوەکە كه‌ له‌ لیستی داواكراوی تیرۆریستیی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا بوو، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستانه‌وه‌ كوژرا.

هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان ڕوونی کردەوە ، ئه‌بو موحسین میسڕی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی غه‌زنه‌، كوژراوه‌.

ئه‌بو موحسن میسڕی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ، تۆمه‌تباره‌ به‌ دابینكردنی پاڵپشتی ماددی و سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی و پیلانگێڕان بۆ كوشتنی ئه‌مریكییه‌كان .

ڕاگه‌یاندنی مردنی ئه‌بو موحسن میسڕی چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ هێرشێكی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر سه‌نته‌رێكی په‌روه‌رده‌ له‌ شاری كابۆل كه‌ رێكخراوی چه‌كداری داعش به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت، نزیكه‌ی ١٨ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ٥٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.