بە چاودێری ئەمەریکا ئاگربەستی مرۆیی ڕاگەیەندرا

پ

دوێنێ یەکشەممە ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ، ئەرمینیا و ئازەربایجان ، ڕێککەوتن کە پابەندبن بە ئاگربەستی مرۆیی و هەردوو لاش بەڵێنیان داوە کە پابەندی ئاگربەستی شەری نێوانیان بن لە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ .

ستیڤن بیگۆن ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، شەممەی ڕابردوو لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان کۆبووەوە و دەرئەنجامی ئەو ڕێککەوتنە ، دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی بەجیای ، مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان .

ئاگربەستی مرۆیی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان ، ئەمڕۆ دووشەممە ، ٢٦ی تشرینی یەکەم ، لە کاتژمێر ٨ بە کاتی گرێنیچ ، دەکەوێتە بواری جێ بەجێکردنەوە.

لە ٢٧ی ئەیلولی ڕابردوو ، لە هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ ، جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بەرپابوو و ڤلادیمێر پۆتین ، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند ، لە شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە ، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥ هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە