فەرەنسا و سووریا هەماهەنگی دروست دەکەن

پ

سەرچاوەکانی هەواڵی نزیک لە پێگەی فرانس ٢٤ ئاشکرایان کرد ، لە هەفتەکانی ئایندەدا ، پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان پاریس و دیمەشق دروست دەبێت .

ئەو سەرچاوە هەواڵیان ئاماژە بەوەدەکەن ، دروست بوونی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان فەرەنسا و سوریا لە دژی گروپە چەکدارەکانی ئیدلیب دەبێت ، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەندێ بەڵگە و ئاماژە ئەوە دەردەخەن ، کوژرانی ساموێل باتی ، مامۆستا فەرەنسییەکە پەیوەندی بەو گروپە چەکدارانەوە هەبووە.

رۆژنامەی لۆمبارزیانی فەرەنسی ، لەسەر بەرگی رۆژنامەکەی ، وێنەی گروپە چەکدارەکانی ئیدلیبی دانابوو و سەردێری سەر رۆژنامەکە ، پەیوەندییە سوورییەکان بکوژی مامۆستا فەرەنسییەکە .

ئەو رۆژنامەیە لەسەرەوەی بەرگی خۆی نووسیبووی ، بکوژی ساموێل باتی ، ڕووسیەکەی بە ڕەگەز شیشانییە و ناوی عەبدوڵا ئەنزارۆڤە و دوای کوشتنی مامۆستا فەرەنسیەکەش ، بۆ ماوەی ٢١ خولەکن، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ یەکێك لە جیهادییەکانی ئیدلب ئەنجامداوە