تورکیا پەیامی هاوخەمی پێشکەش بە فەرەنسا کرد
باڵێۆزی تورکیا لە فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێکی دا بڵاوی کردەوە ، بە پێچەوانەی ئەوانەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ئاماژەیان پێکرد ، تورکیا خەمباری خۆی لە کوشتنی ساموێل باتی ، مامۆستا فەرەنسییەکە دەربڕی و تورکیا بە هەموو شێوەیەک ، بەرەنگار و ڕووبەڕووی کردەوە تیرۆریستییەکان دەبێت لە هەر شوێنیکی جیهان .
دوای کوژرانی مامۆستا فەرەنسییەکە ، سەرۆکایەتی فەرەنسا ، نیگەرانی خۆی پیشاندا لە نەهاتنی نامە و پەیامی دڵنەوایی لەلایەن تورکیاوە ، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە ، لە ڕێگای باڵیۆزی تورکیا لە پاریس ، نامەی خەمباری و دڵنەوایی پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا پێشکەش کرد .
دوای کوژرانی مامۆستا فەرەنسییەکە ، ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا لەسەر سوکایەتی بە پەیامبەری ئیسلام و بڵاوکردنەوەی وێنەی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلام ، هێرشی توندی کردە سەرۆکی فەرەنسا بەوەی دەبێت ، پشکنین بۆ تەندروستی ئەقڵی خۆی بکات
لای خۆیەوە سەرۆکی فەرەنسا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ، بە توندترین شێواز ، هێرشی سەرۆکی تورکیایان ڕەتکردەوە و بە قەبوڵ نەکراو وەسفیان کرد