بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە رۆژئاوا لە زیادبووندایە

پ

ئاسایشی رۆژئاوایی کوردستان ، ژمارەیەک بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوایی کوردستان، ژمارەیەک بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکەن کە ژمارەیان چوار کەس بوونە و ئەو ماددانەی کە بازرگانیشی پێوەدەکەن ، بریتی بوونە لە کۆکاین لە شێوەی تۆز و حەپی کەپتاگۆن و ژمارەیەک کیسی پڕ لە حەشیشە.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی رۆژئاوایی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاند ، ئەو چوار کەسەی دەستگیرکراون ، ١٥ کیلۆ ماددەه هۆشبەریان پێ بووە و خەریکی فرۆشتنی بوون بە گەنجی ناوچەکە و لەکاتی هەڵکوتانە سەر ئەو بازرگانانە ، پێنجیان ڕایان کردووە و چواریان دەستگیرکراون.

بـازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر لە رۆژئاوایی کوردستان زیادی کردووە و لەم مانگەدا ژمارەی ئەو بازرگانانەی دەستگیرکراون ، ٢٣ کەس بوونە و سەرجەمیان لە حەسەکە و دەورووبەری بوونە