جاشی حه‌میدی
سواره‌ی حه‌میدی بریتی بوون له‌و چه‌كدارو خۆ فرۆشانه‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید بۆ سه‌ركوتی نه‌یاره‌كانی خۆی له لایه‌ك و بۆ سه‌ركوتی ئه‌رمه‌نیه‌كان دروستی كردبوون، ئه‌و جاشانه له نه‌ته‌وه جیاجیاكانی ژێر په‌رچه‌می عوسمانی‌دا دروستكرابوون ، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆر ترین سه‌ركوتكردنه‌كانی ئه‌رمه‌ن 1915-1918 له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و جاشانه بووه ، هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له 100 هه‌زار تا 110 هه‌زار چه‌كدار بوونه‌و دابه‌شكراون به سه‌ر 200یه‌كه‌داو هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك له 500 تا 550 چه‌كدار بوونه ” شێوه‌كه‌ی زۆر له ته‌شكیله‌ی فه‌وجه سوكه‌كانی هه‌شتاكانی باشوری كوردستان ده‌چێت ” .
سواره‌ی حه‌میدی یان جاشی حه‌میدی ” كورد ، ئه‌لبان ، عه‌ره‌ب ، چه‌ركه‌س ، هه‌روه‌ها ئه‌رمه‌نیش پێكهاتوون” له‌و ژماره‌یه ره‌نگه هه‌ر بیست هه‌زارێكی كورد بووبن ، هه‌ندێك له‌و كورده جاشانه‌ش هاوكاری رزگاری ئه‌رمه‌نیان كردووه، وه‌ك ئیبراهیم پاشای مه‌لان كه له وێرانشار سواره‌ی حه‌میدی بووه ، به‌ڵام نزیكه‌ی 10 هه‌زار ئه‌رمه‌نی له كوشت و بڕ پاراستوه ، جاشه‌كانی 1988یش هه‌ندێكیان خه‌ڵكیان ده‌پاراست.
به باوه‌ڕی من خۆ فرۆشتنه‌كه به سوڵتان و جاش بوونه‌كه ناشرینیه‌كی گه‌وره‌یه ده‌نا ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌رمه‌ن رزگار كرابێت ، ئه‌وه‌یان كارێكی مرۆییه ، هه‌ر له‌و سه‌رو به‌نده‌شدا هه‌بوونه نه‌ك نه‌بوونه‌ته جاشی حه‌میدی بگره به گژ ئه‌و سته‌مه‌دا چوونه‌ته‌وه بۆ نمونه‌شێخ عه‌بدوڵای نه‌هری به گژ به‌شداری كوردا چوه‌ته‌وه له كوشت و بڕی ئه‌رمه‌ن ” بڕوانه ژماره 27ی رۆژنامه‌ی كوردستانی عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان “.
گرفتێك كه ئه‌مه‌ش بیانوو نیه بۆ جاش بوون كه له كاتی دروستكردنی سواره‌ی حه‌میدیدا هاتوه‌ته به‌رده‌م كورد به تایبه‌ت له سنوری وان ئه‌وه بووه روسه‌كان زۆرێك له ئه‌رمه‌نه‌كانیان به كرێ گرتوه بۆ شه‌ڕی تورك، تورك و روس هه‌ردوولا نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردوه به گژ یه‌كترا ، له كاتێكا ئه‌وان له‌وناوچانه به یه‌كه‌وه ژیاون .
پێش ئه‌و روداوانه‌ش له ساڵانی 1894-1896 له ساسۆن ئاغا‌و به‌گه كورده‌كان ده‌یان هه‌زار ئه‌رمه‌نیان له كوشت و بڕ پاراستوه ، هه‌روه‌ك ئێزدیه‌كانیش یارمه‌تی ئه‌رمه‌نه‌كانیان داوه له 1916 له چیای شه‌نگال ، كورده‌كانی ده‌رسیمیش زیاتر له 25 هه‌زار ئه‌رمه‌نیان داڵده‌داوه ” بڕوانه فارس عوسمان – كورد‌و ئه‌رمه‌ن و په‌یوه‌ندی دیرۆكی لاپه‌ڕه 156″
له ناو ئه‌و جاش بوونه‌شدا كوردی باش هه‌میشه هاوكاری ئه‌رمه‌نیان كردوه‌و ته‌نانه‌ت سۆغۆمۆن ته‌هلیلیان كوردێك بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به زندوی بمێنێته‌وه‌و دواتر ده‌ربازی بێت ، له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا جاشی حه‌میدی دیارده‌یه‌كی ناشرینی ناو دیرۆكی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه‌و مرۆڤ ناتوانێت نكوڵی لێبكات ، ئه‌م جاش بوونه‌ش تا رۆژگاری ئه‌مڕۆمان به شێوه‌ی جیا جیا درێژه‌ی هه‌یه ، سه‌یر ئه‌وه‌یه رۆژنامه‌ی كوردستان به ده‌نگی به‌رز داوای له كورد‌و عه‌ره‌بی ناوچه‌كه كردوه نه‌بنه سواره‌ی حه‌میدی .
ته‌لعه‌ت پاشای وه‌زیری ناوخۆی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی و یه‌كێك له بكه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی كوشت و بڕی ئه‌رمه‌ن 1874-1921له سه‌ر ده‌ستی ته‌هلیلیان كوژرا ، ته‌هلیلیان 1897-1960 له گوندێكی ئه‌رزه رۆم له دایك بووه خانه‌واده‌و دایكی به ده‌ستی عوسمانی كوژراون و له به‌ر چاوی له لایه‌ن جه‌ندرمه‌یه‌كی توركه‌وه له ته‌بلیس ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر خوشكه‌كه‌ی ، ئه‌ویش له تۆڵه‌دا ته‌لعه‌ت پاشای له ناو به‌رلین كوشت ” ته‌هلیلیان چیرۆكه‌كه‌ی زۆر نزیكه له چیرۆكی ته‌یموره‌وه ، به‌ڵام ته‌یمور نه‌یتوانی بكه‌رێكی ئه‌نفال بكوژێ و له روداوێكی نێوان ئه‌وو كه‌سانی تردا تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفال شه‌هید بوو ” .
جاشی حه‌میدی له به‌رانبه‌ر ناشیرین كردنی دیرۆكی داهاتوی خۆیاندا‌و بۆ بڕێك ده‌سكه‌وت نه‌ته‌وه‌یه‌كیان له‌كه دار كردووه ، ئه‌مه بۆ هه‌موو جۆره جاشبوونێك دروسته ، سواره‌ی حه‌میدیش جۆرێك جاش بوون بوه بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی ، “ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی نه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر ته‌نانه‌ت ئه‌و توركانه‌شی ده‌كوشت كه له‌مپه‌ربوون له به‌رده‌م خواسته‌گڵاوه‌كانی سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا، درامای ” حه‌ریمی سوڵتان ” زۆر به ڕوونی باسی ئه‌و ته‌ماع و چڵێسی و پیسخۆریانه ده‌كات ، هه‌ڵبه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتیش باوك كوڕ‌و برابراو برازا مامی كوشتوه، له‌و باره‌یه‌وه سه‌دان ، بگره هه‌زاران سه‌رچاوه هه‌یه” .