سعودیە قەرەبۆی قوربانیانی کۆرۆنا دەکاتەوە

پ

مردووانی پەتای کۆرۆنا قەرەبۆدەکرێنەوە

دوێنێ سێ شەممە ، بە سەرۆکایەتی شا سەلمان بن عبدالعزیز ، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە ، لەسەر کۆمەڵێک پرس کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیاری گرنگی دەرکرد

یەکێک لەو بڕیارانەی کۆبوونەوەی حکومەتی سعودی بە شێوەی ئۆنلاین ئەوەبوو ، بڕیاردرا بە خەرج کردنی بڕی ” پێنج سەد هەزار ڕیاڵی سعودی ” بۆ قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە .

هەر بەپێی بڕیاری کۆبوونەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە ، قەرەبۆ داراییەکە ، هەموو هاوڵاتییەک دەگرێتەوە ، سعودی بێت یان جگە لە هاوڵاتی سعودی.

ئەو کەسانەی کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە ، پزیشکان بەپلەی یەکەم دەگرێتەوە و ئەوانەی دیکەش لە پلەی سەربازی یان هەر سێکتەرێکی دیکە بێت ، دەیگرێتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سعودیە ، ٣٤٦هەزار کەس دەبێت و ٣٣٢هەزار کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە ، و ٥٣٢٩ کەسیش بەو پەتایە گیانی لە دەستداوە