وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پلانێک ڕادەگەیەنێت
ئیڤان فائیق ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ، پلانی ئیمێرجیسی وەزارەتەکەی ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە داخستنی ژمارەیەک خێوەتگە دەکات .
ئیڤان فائیق ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ، پلانی ئیمێرجینسی وەزارەتەکەی ڕاگیاند ، کە بریتی بوو لە چەند قۆناغێکی بۆ گەڕانەوەی ئاوەرەکان .
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد ، پلانی وەزارتەکە داخستنی ١٥ خێوەتگەی کۆچبەران بوو بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم .
فائیق ئەوەشی ڕوونکردەوە ، کە لەو ماوەیەکی کەمدا ، دەستکەوتێکی گرنگمان بەدەستهێنا بە داخستنی ١٠ خێوەتگە و ئەوەشی ماوەتەوە ، تەنها ٥ خێوەتگەیە و دەکەونە شارەکانی ، سلێمانی و دیالە و ئەنبار .
لە قۆناغی سێ یەمدا ، خێوەتگاکانی پارێزگاکانی ، کەرکوک و سەلاحەدین و نەینەوا دەبێت کە ئەوانیش ١٥ خێوەتگەن.
وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە بارەی خێوەتگاکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ڕوونی کردەوە ، ماوەیەکی زەمەنی دانەنراوە بۆ داخستنی ئەو خێوەتگایانە ، لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا ، قەزای شەنگال ، ناوچەیەکی ئارام نییە و زۆربەی خزمەتگوزارییەکانیش دابین نەکراون