پەرلەمانتاران خۆیان بوونەتە کێشە بۆ هەرێم

پ

لەسەروبەندی ناکۆکییەکانى ئەنکەراو پاریس لەسەر لێدوانەکەى سەرۆک کۆمارى فەرەنساو، هەڵوێستى ژمارەیەک لایەنى ئیسلامی سیاسیی لەئاراستەکردنى بابەتەکە بەلایەکی دیکەدا، لەچەند رۆژى رابردوو ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەرلەمانى کوردستان، بەمەبەستى پێدانى نامەی ناڕەزایی سەردانى کونسڵخانەى فەرەنسایان لەهەولێر کرد.

لەبەرامبەریشدا ئەو هەنگاوە توڕەیی لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتى و زۆرێک لەهاوڵاتیانى هەرێم دروستکرد، بەوەى ” پاریس جێی رێزگرتن و سوپاسە، نەوەک لەپێناو جێبەجێکردنى سیاسەتەکانى رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکى تورکیا ڕەخنەى لێبگیرێت”.

بەو هۆیەوەش کۆمەڵێک کەسایەتى رۆشنبیری و نووسەرى هەرێم لەیادداشتنامەیەکدا کەئاراستەى کونسڵخانەى فەرەنسا لەهەرێمى کوردستان کراوە، سوپاسی وڵاتى فەرەنسا دەکەن.

لەو یادداشتنامەیە کەوێنەیەکى بۆ (پێشەنگ پرێس) نێردراوە هاتووە ” . یاداشتانەمەكە، پێچەوانەی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و گەلی كوردستان و ، هەروەها پێچەوانەی پەیوەندی قووڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسا بوو”.

دۆستایەتی نێوان كوردستان و فەرەنسا، زۆر لەوە گەورەترە بەیاداشتنامەیەكی چەند پەرلەمانتارێك درزی تێبكەوێ

ئەو کەسایەتیانەش کەواژۆیان لەسەر یادداشتنامەکە کردووە ژمارەیان ٢٤ کەسەو، پێشبینى دەکرێت بەرەو زیاتر بچێت و، تێدا جەخت لەوە دەکەنەوە ” بوون بە پەرلەمانتاریش لەم هەرێمە، لەسەر بنەمایەكی زانستی و پێوەری توانای كەسەكان نییە”.

دەشڵێن ” هەندێك لە پەرلەمانتاران خۆیان بوونەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان و، بەردەوام كێشەش دروستدەكەن و خەمی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیان نییە”.

بۆ زانیاری زیاتر ئەمەش دەقى یادداشتنامەکەیە:

یاداشتی ژمارەیەك نووسەر و هونەرمەند كە ئاراستەی كونسوڵخانەی فەڕەنسایان كردووە:

زۆر بەڕێز  كۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان /عێراق

بابەت/ پشتگیریی

رۆژی دووشەمەی رابردوو، رێككەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٠ ، بیست و پێنج(٢٥) پەرلەمانتاری كورد لە كوردستان، یاداشتنامەیەكی ناڕەزاییان داوەتە كۆنسوڵخانەكەتان، بەومەبەستەی بگات بە دەستی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە. یاداشتانەمەكە، پێچەوانەی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و گەلی كوردستان و ، هەروەها پێچەوانەی پەیوەندی قووڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسا بوو. بۆیە ئێمە كە كۆمەڵێك نووسەرو هونەرمەندی دیاری ئەم هەرێمەین، بە توندی ناڕەزایی دەردەبڕین بەرانبەرهەڵوێستی ئەم (٢٥)پەرلەمانتارەو بە توندی ئیدانەی دەكەین.

بەداخەوە دۆخی سیاسیی و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان، بە قۆناخێكی زۆر هەستیاردا رەتدەبێت، بۆیە بوون بە پەرلەمانتاریش لەم هەرێمە، لەسەر بنەمایەكی زانستی و پێوەری توانای كەسەكان نییە، هەندێك لە پەرلەمانتاران خۆیان بوونەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان و، بەردەوام كێشەش دروستدەكەن و خەمی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیان نییەو،بە ئاراستەی پێچەوانە دەجوولێنەوە. بۆیە، هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانەی لە یاداشتەكە واژۆیان كردووە، بە گرنگ مەزانن و فەرمۆشی بكەن و، نامانەوێ لەسەر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی حسابی بكەن، كە هەمیشە خۆمان بە دۆستی نزیكی وڵاتی فەرەنساو گەلی قارمانی فەرەنسا زانیوە.

دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسا، زۆر لەوە گەورەترو قووڵترە بە یاداشتنامەیەكی چەند پەرلەمانتارێك درزی تێبكەوێ.

ئەم یاداشتنامەیەی ئێمەش، تەنیا بۆ زیاتر گەشەپێدانی  پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی فەرەنساو گەلی كوردستان و هەروەها نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فەرەنسایە.

1- فوئاد سدیق     لێكۆڵەر

2- رێبین ئیسماعیل رەسول       لێكۆڵەر

3- ئەحمەدی مەلا     شاعیرو لێكۆڵەر

4- د. یوسف حەمە ساڵح     لێكۆڵەر

5- د. محەمەد تەها حوسێن     لێكۆڵەر

6- ئیسماعیل بەرزنجی        نووسەرو شاعیر

7- وریا ئەحمەد       نووسەروهونەرمەند

8- ئەرخەوان رەسووڵ       شاعیر

9- بەرزان هەستیار    شاعیر

10- حەمید بەدرخان     نووسەر

11- موحسین ئاوارە     شاعیر

12- محەمەد باوەكر شاعیر

13- عەبدولرەحمان فەرهادی        نووسەرو وەرگێڕ

14- شەفیقی حاجی خدر     وەرگێڕ

15- كاروان عەبدوڵا         نووسەر

16- ئازاد دڵزار             شاعیر

17- تەلار هیرانی          هونەرمەند

18- د.مەغدید سەپان        نووسەرو وەرگێڕ

19- محەمەد رەنجاو         نووسەرو شاعیر

20- سابیر رەشید           چیڕۆكنووس

21- مەغدید حاجی         نووسەر

22- ئیسماعیل تەنیا         نووسەر

23- سەركەوت رەسووڵ        شاعیر

24- دڵشاد عەبدولرەحمان      نووسەر

25- فەیسەڵ عوسمان        هونەرمەندی شێوەكار

26- گرفتار كاكەیی           كاریكاتێریست

27- گوشاد حەمە سەعید       وەرگێڕو شاعیر

28- زرار سەرتاش                     شاعیر

29- بێكەس حەمەد قادر        شاعیر

30- تاریق كارێزی               نووسەرو وەرگێڕ

31- نافیع دیبەگەیی            نووسەر

32- دڵشاد مستەفا وەسانی    نووسەرو رۆژنامەنووس

٣٣- مەریوان نەقشبەندی   نووسەر

٣٤- نیاز لاجانی    نووسەر