میلانیا بانگەشە بۆ ترامپی هاوسەری دەکات
میلانیا ترامپ بانگەشە بۆ هاوسەرەکەی دەکات
میلانیا ترامپ ، هاوسەری دۆناڵد ترامپ ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ خولی دووەم ، لەبارەی ترامپەوە هەندێ ڕاستی دەدرکێنێت و ڕایدەگەیەنێت ، ” زۆرجار من لەگەڵ شێوازەکانی ترامپ هاوڕانیم ، بەڵام بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەمەریکا ، هاوڵاتیان ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکەکەیان دەدوێن
میلانیا ترامپ دەشڵێت ، ” هەموومان دەزانین ، دۆناڵد ترامپ هیچ شتێکی شاراوەی نییە و تەواو ڕاستگۆیە لەبارەی ئەو شتانەی درکی پێدەکات ، حەزمان پێی بێت یاخود نا ، ئەمەش مانای وایە تێدەگەیت ئەو بیر لەچی دەکاتەوە و وەکو هاوڵاتی ئەمەریکی ، هەموومان ئەوەمان لە سەرۆک دەوێت ، ڕاستی تەواوەتی
میلانیا ترامپ ، هێرش دەکاتە سەر جۆ بایدن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە ئەجیندایەکی سۆشیالیزمی ناوزەندی دەکات .
لە کۆتایی قسەکانی دا داوا لە ئەمەریکییەکان دەکات ، لە ٣ی تشرینی دووەم بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە دۆناڵد ترامپی هاوسەری بدەن و دەڵێت ، ” دەبێت هەموومان ترامپ لە کۆشکی سپی بهێڵینەوە بۆ ئەوەی ، ئەوەی دەستی پێکردووە تەواوی بکات و بەردەوام ئەمەریکا بەرەوە گەشانەوە ببات