بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیا دەهەژێنێت

پ

ئەمڕۆ هەینی ، ٣٠ تشرینی یەکەم ، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ، بەگوڕی ٦.٦ بەپێی پێوەری ڕێختەر ، شاری ئیزمیری لە تورکیا هەژاند .

ئاژانسە هەواڵییە تورکییەکان بڵاویان کردەوە ، بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێز کە گوڕەکەی ٦.٦ ، لەسەر پێوەری ڕێختەر بوو ، شاری ئیزمیری لە تورکیا هەژاند و ماوەی بوومەلەرزەکەش ٣٠ چرکەی خایاندووە

بەپێی هەواڵی ئاژانسە تورکیەکان ، لەئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیە ، زیانێکی زۆر بەر بەڵەخانە و شوێنە گشتی و خانووی هاوڵاتییان کەوتووە و تاوەکو ئێستا بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ، لانی کەم ٤ کوژراو و زیاد لە ١٢٠ برینداری لێکەوتووەتەوە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەنێو هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەو پارێزگایە بڵاوبووتەوە و ترسیان هەیە لە دووبارەبوونەوەی بوومەلرزەی دیکە .