بڕیار لەبارەی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت
سبەی یەکشەممە ، ٢ی تشرینی دووەم ، کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی پەروەردە و ناوخۆ و تەندروستی بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە سبەی یەکشەممە ، کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی پەروەردە و ناوخۆ و تەندروستی بەڕێوەبچێت و ئامانج لەو کۆبوونەوەیەش ، بڕیاردانە لەسەر پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، لەو کۆبوونەوەیە بڕیاری چارەنوسساز لەبارەی خوێندن دەدرێت دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان لە ناوندەکانی خوێندن بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ، بە هەزاران مامۆستا و هەزاران قوتابی لە پارێزگای هەولێر ، تووشی پەتاکە بوونە و لە پارێزگای دهۆکیش تاوەکو ئێستا ، زیاتر لە ٣ هەزار مامۆستا و قوتابی تووشی پەتاکە بوونە و ئەوەشی خستەڕوو ، بەهۆی پەتاکەوە گیانلەدەستدان لەنێو مامۆستایان بەهۆی پەتاکەوە ، تۆمارکراوە
لە ٢٧ی ئەیلولی ڕابردوو ، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ، بڕیاری دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن درا بەجۆرێك ، قۆناغەکانی یەک و دووی سەرەتای و قۆناغی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لەنێو ناوەندەکانی خوێندن بێت و قۆناغەکانی دیکە بەشێوەی ئۆنلاین درێژە بە پرۆسەی فێربوون بدەن