بارسیلۆنا مووچەی یاریزانەکانی پێنادرێت

پ

قەیرانێکی سەختی دارایی ، بەرۆکی یانەی بارسیلۆنای گرتووە

ڕادیۆی کەتەلۆنیای نزیک لە یانەی بارسیلۆنا لە ڕاپۆرتێکی دا ئاشکرای کرد ، یانە کەتەلۆنییەکە ، دووچاری قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە بەشێوەیەک ، لە توانایی دا نییە مووچەی یاریزانەکانی بدات .

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو ، کارگێڕی بارسا ، لەگەڵ کاتدا پێشبڕکێ دەکەن بۆ پێدانی مووچەی یاریزانەکانی لە ٥ی تشرینی داهاتوو و بۆ ئەم مەبەستەش ، گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانەکان دەستپێکردووە تاوەکو ڕەزامەندی ئەوان وەربگرێت ، مووچەکانیان بە ڕێژەی %٣٠ کەم بکەنەوە .

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە ، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ، یانە کەتەلۆنییەکە ئەگەر لەگەڵ یاریزانەکانی نەگات بە ڕێککەوتن ، ئەوا ئاڵای سپی مایەپووچبوون بە فەرمی هەڵدەکات لە مانگی داهاتوو.

یانەی بارسیلۆنا لەچەند رۆژی ڕابردوودا بەهۆی قوڵبوونەوەی کێشەکانی دەستەی کارگێڕی یانەکە ، جۆسیپ ماریا بارتۆمیۆ ، دەستی لەکارکێشایەوە و لە ئێستادا قەیرانی داراییش بەرۆکی یانەکەی گرتووە.