ئاماری ٢٤کاتژمێری ڕابردووی پەتای کۆرۆنا لە عێراق
وەزارەتی تەندروستی عێراق ، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی پەتای کۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ، وەزارەتی تەندروستی عێراق ، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی پەتای کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا ، ٢٦٥٨ حاڵەتی نوێ لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بە پەتاکە تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ، ٣١٢٧ حاڵەتی چاکبوون تۆمارکراوە کە ڕێژەی چاکبووان لە تووشبووان زیاتر بووە
تەندروستی عێراق ژمارەی قوربانیانی بەو پەتایە بڵاوکردەوە و تیایدا ، ٥٦ هاوڵاتی لە سەرتاسەری عێراق ، بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە .
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق ، ٤٧٥،٢٨٨ کەسە و لەو ژمارەیە تاوەکو ئێستا ، ٤٠٢،٧٨٢ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بە پەتاکە هەتاوەکو ئەمڕۆ ، ١٠،٩٦٦ کەسە .